Explorez tous les épisodes du podcast The Diwaxan Podcast
| Titre | Date | Durée | |
|---|---|---|---|
| #218ئاوات نەسروڵا: نهێنییەکانی مێشك، چارەسەرکردنی کێشەکانت، چۆن زیرەکتر بیت! | 19 juil. 2026 | 01:40:00 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاوات نەسروڵا ماستەرە بواری کارگێڕی و بەڕێوبەری ئاوات ئەکادیمی گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی بابەتی زیرەکی و شێوازی بیرکردنەوە و ئەو توانایانەی مێشک کە ڕۆژانە بەکاریاندەهێنین و پێویستمان پێیانە وەک سەرنج و یادگە و تەرکیز و بیرکتوانای چارەسەرکردنی کێشەکان. | |||
| مامۆستا عەبدولغەفور: نهێنی نمرەی پۆلی ١٢ ،گەورەترین هەڵەی قوتابیان، بیرکاری گۆرانیە!#217 | 19 juil. 2026 | 01:36:52 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا عبدالغفور عزيز پسپۆڕی بیرکاری باس لە بابەتی خوێندن و پۆلی ١٢ دەکەین کە قۆناغێکی گرنگ و چارەنووسازە بۆ قوتابیان هەروەها شێوازی خوێندن و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان دەخەینەڕوو، بەتایبەت بۆ وانەی بیرکاری، هەڵە باوەکانی قوتابیان، مامۆستای تایبەت و خوولی هاوینە و چەند بابەتێکی دیکە تاووتوێ دەکەین. | |||
| ئەم نیشانانەی قورگت پشتگوێ مەخە، هەبوونی جیوب راستە، بۆچی هەناسەت تەنگ دەبێت دوای جوانکاری لوت! | 09 juil. 2026 | 01:29:34 | |
لە ئەڵقەی ئەمجاریان لەگەڵ دکتۆر ئەرسەلان شەم پزیشکی پسپۆڕی بواری قوڕگ و لوت و گوێ گفتوگۆ دەکەین دەربارەی باوترین نەخۆشیەکان و کێشە و گرفتەکان وچۆنێتی چارەسەرکردنیان. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش پیشەی پزیشکی بە گشتی لە وڵاتی خۆمان. | |||
| د. کۆیار: هۆکارەکانی تاوان، بکوژە ترسناکەکان، نەخۆشیە دەرونییەکان و بیرکردنەوەی پیاوکوژەکان! #215 | 24 juin 2026 | 01:24:40 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر کۆیار شێرکۆ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتی تاوانی کوشتنە چۆن ڕوودەدات و هۆکارەکانی پشتی چین، پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیە دەروونیەکان و ناڕێکیە کەسێتێکان، کەیسی حاڵەتە سەیر و دەگمەنەکان و زۆر لایەنی دیکە باس دەکرێت لەسەر بابەتەکە. | |||
| سالار جەلال: نهێنییەکانی تۆپی پێ، ئەفسانەکانی مێژوو، خۆشترین یارییەکان! #214 | 24 juin 2026 | 01:27:41 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سالار جەلال شرۆڤەکار و بێژەری وەرزشی بەتوانا گفتوگۆ دەکەین لەسەر گەرموگوڕترین ڕووداوی ئەم ڕۆژانە کە ئەویش مۆندیالە، گەشتێک دەکەین بەناو مێژووی پاڵەوانێتیەکە و ئەفسانەکانی تۆپی پێ ڕووداوە گرنگەکان، هەروەها پێشبینیەکان و سوپڕایزەکانی ئەمساڵ باس دەکەین. | |||
| ژیار سینەماتیك: ٢ سەعات قسە کردن لەسەر جیهانی فیلم و زنجیرەکان#213 | 10 juin 2026 | 02:02:49 | |
| |||
| مامۆستا ئاکام: نهێنیەکانی مامۆستای سەرکەوتوو، تێگەیشتن لە ناخی قوتابی، سزا و لێدان! #212 | 10 juin 2026 | 01:43:29 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاکام ئیدریس باس لە پیشەی مامۆستا و خوێندن و پەروەردە دەکەین بە گشتی و بەتایبەتی ئەو پەیوەندیە تەندرووست و سەرکەوتووەی جەنابی مامۆستا لەگەڵ قوتابیەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر گرنگترین کێشە و گرفتەکانی پەروەردە و چۆنێتی چارەسەرکردنیان | |||
| #211 هونەر ئەحمەد: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئازادی ڕۆژنامەنووسی، چەکە دزراوەکان و ئاسایشی نیشتیمانی! | 17 mai 2026 | 01:30:27 | |
| |||
| #210ڕاوێژ عوسمان: چیرۆکەکانی سروشت، ئاژەڵ و باڵندەکانی کوردستان، سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان! | 07 mai 2026 | 01:24:29 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕاوێژ عوسمان فۆتۆگرافەری شارەزا و بە ئەزموون لە بواری فۆتۆگرافی سرووشت گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی چیرۆک و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا. سەرەڕای حاڵەتی جەستەییەکەی بەهێزی کۆڵنەدان و بەهێزی ئیرادە گەیاندیە حەز و خولیاکەی. | |||
| #209 کاک جیهاد: کێشەکانی قژ و ستایل، سەرچاککردنی ٥٠ هەزاری، دوژمنەکەشم جوان ئەکەم | 29 avr. 2026 | 01:34:34 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک جیهاد دەلاکی شارەزا و خاوەنی ١٢ ساڵ ئەزموون و هەڵگری ٩ بڕوانامەی جیهانی دەلاکی، باس لە پیشەی دەلاکی و چیرۆکی جەنابیان دەکەین لە ناو بوارەکەدا. هەروەها باس لە جۆر و کێشەکانی قژ، داهێنان و ستایڵە جیاوازەکان، قاڵبی دەموچاو و هەڵبژاردنی ستایلی گونجاو. | |||
| #208کاک عومەر: نهێنیەکانی جیهانی ئۆتۆمبێل، ڕاستییەکانی سەیارەی چینی، سەرئێشەکانی فیتەر | 23 avr. 2026 | 01:46:50 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عومەر ناوەڕۆک درووستکەری بەتوانا لەسەر بواری ئۆتۆمبێل، گفتوگۆیەکی پڕ چیژ و زانیاری دەکەین لەسەر جیهانی ئۆتۆمبێل و نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانەکانی بوارەکە. هەروەها باس لە ئۆتۆمبێلی چینی دەکەین کە بابەتێکی گەرم و گوڕە و تیشک دەخەینە سەر کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئۆتۆمبێل و چەند بەرچاوڕوونیەکی گرنگ دەخەینەڕوو. | |||
| #207ئەم پۆدکاستە هیچ ژیانت ناگۆڕێت! | 16 avr. 2026 | 01:36:06 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دیاری ئەبوبەکر پزیشک و خوێنەری چالاک باس لە بابەتی کتێب خوێندنەوە، ڕۆشنبیری، سوودەکان، بوارە جیاوازەکانی کتێب و تەواوی لایەنەکانی خوێندنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی گەشەپێدانی خوود و پەیوەندی بە چیرۆکی سەرکەوتن و شکست. | |||
| #206د.ئیمام: دکتۆری لەشجوانی، بەکارهێنانی هۆرمۆن، شەڕی کاپتنی کۆن و نوێ | 16 avr. 2026 | 01:31:32 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئیمام پزیشکی گشتی و ڕاهێنەری لەشجوانی بە شێوەیەکی زانستیانە باس لە پڕۆسەی گەشەکردنی ماسوولەکە، وەرزشی لەشجوانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بەکارهێنانی هۆڕمۆن و کاریگەریەکانی، وزەی خۆراک و هاوکێشەی کێش دابەزاندن و کێش زیادکردن. | |||
| #205توانا عوسمان: پلانی ئیسڕائیلی گەورە، نەمانی شێخی شیعەکان، شەڕی ئاخیر زەمان! | 16 avr. 2026 | 02:12:34 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکاری میدیایی، گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی ڕەگ و ڕیشە و دیوە ئاینیەکەی هەڵگیرسانی جەنگی ئیسڕائیل و ئێران و بیروباوەڕە ئاینیەکانی هەردوولا، هەروەها تێگەیشتنەکانی هەردوولا بۆ ئاخیر زەمان و هاتنی مەهدی و مەسیح دەخەینەڕوو | |||
| #204د.دانا: شەڕی توڕەیی و خۆشەویستی، گەورەترین کێشەکانی هاوسەرەکان, چارەسەری توڕەیی | 16 avr. 2026 | 01:29:43 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا فازڵ پسپۆڕی کۆمەڵناسی و ڕاوێژکاری خێزانی و پەروەردەیی باس لە بابەتێکی هەستیار و گرنگ دەکەین کە ڕۆژانە بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵی، ئەویش حاڵەتی تووڕەبوونە هەر لە هۆکار ڕیشەکانیەوە هەتاوەکو چارەسەر دەخەینەڕوو، بەتایبەتیش تیشک دەخەینەسەر تووڕەیی لە پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان و لەناو خێزانەکاندا. | |||
| #203د.محەمەد ئامانج: لە سفرەوە بۆ سەدی گەشتی ماڵی خوا! | 16 avr. 2026 | 01:31:12 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر محمد ئامانج پاڕەزانی، باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە پایەیەکی سەرەکی ئیمانە لە ئیسلام ئەویش بابەتی گەشتی حەج و عەمرەیە لەگەڵ بەڕێزیان کە وەک کەسێکی حەملەدار و شارەزا لە بوارەکەدا باس لە مێژووی سەردانکردن و ڕێکارەکانی سەفەرکردنەکەی و ڕووکن و ئادابەکانی عیبادەتەکەش دەکەین. | |||
| #202مامۆستا مورشید: سایکەلۆژیای ئیسلامی، کێشە دەروونییەکانی شەیتان، جەنگی نەفس! | 16 avr. 2026 | 01:50:24 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا موڕشید ئەحمەد پسپۆڕی دەروونناسی، باس لە بابەتێکی گرنگ و جیاواز دەکەین ئەویش دەرووناسی ئیسلامیە کە بوارێکی تازەیە و هەڵگری کۆمەڵێک بنەما و تێزی تایبەت بەخۆیەتی، تیشک دەخەینەسەر لایەنە جیاوازەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر دەروونناسی شەیتان و نهێنیەکانی | |||
| #201م.هەڵاڵە ئەڵماس: ژن، ئیسلام، ئازادی | 16 avr. 2026 | 01:41:39 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەڵاڵە ئەڵماس نووسەر و بانگخواز و چالاکوانی ژن باس لە بابەتی ژیانکردنی ئافرەتی موسڵمان و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەکەین لە سەردەمی مۆدێرن و پێشکەوتنی دنیا و چۆن خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم دنیا تازەیەدا. وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ و جەوهری دەدرێتەوە سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی ژن لەم سەردەمەی ئێستادا لە ڕوانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام. | |||
| #200١١ ئایەت بۆ هەموو کێشەکانت! | 16 avr. 2026 | 01:05:34 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی عەلی باپیر باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە ئەویش بابەتی کارکردنە بە قورئانی پیرۆز و سوود وەرگرتنە لە چیرۆک و بەسەرهات و وانە کاریگەرەکانی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەماندا وەک ئەوەی ژیانمان ئاوێنەی قورئانی پیرۆز بێت. … | |||
| #199جیهانی غەیب و ئاخیرەت: نهێنیەکانی بەهەشت و دۆزەخ، بینینی خودا! | 16 avr. 2026 | 01:44:16 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی علی باپیر گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی ئیمان بە جیهانی غەیب کە پایەیەکی سەرەکی بیروباوەڕە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. جەنابی دکتۆر کۆمەڵێک سەرنج و تێڕوانینێکی نوێ دەخاتەڕوو لەسەر بابەتەکانی بەهەشت و دۆزەخ، زاتی خودا، جیهانی بەرزەخ و ڕۆح کە جێگەی پرسیار و مشتومڕن لای زۆرێکمان | |||
| #198د.زانا قەساب: چیرۆکی نەتەوەکان، کێشەکانی نەتەوەی کورد، خەونی بوون بە دەوڵەت! | 16 avr. 2026 | 02:09:07 | |
| |||
| #197حاجی کاروان: کاری خێرخوازی، کوردایەتی و موسڵمانبوون، خەوتن لەسەر فەردە دۆلار! | 16 avr. 2026 | 01:18:26 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەدا لەگەڵ کاک حاجی کاروان سەرۆکی ڕێکخراوی بەختەوەری و لە کەسایەتی دیاری سیاسی و ئاینی، گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە بابەتی ناسنامەی نەتەوە و ئاین، کوردبوون و موسڵمانێتی کە لەم ڕۆژانەدا و لەگەڵ شەڕ و داگیرکاری ڕۆژئاوادا دەوروژێنرێت. هەروەها باس لە کار و پڕۆژە خێرخوازیەکانی جەنابیان دەکەین بە گشتی و بە تایبەتی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و خەڵکی | |||
| #196سۆران حەمەڕەش: مێژووی دزراوی ڕۆژئاوای کوردستان! | 16 avr. 2026 | 01:45:36 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا سۆران حەمەڕەش گفتوگۆیەکی چڕ دەکەین لەسەر مێژووی کوردی ڕۆژئاوا و خاکەکەیان، پێش هەزاران ساڵ کێ لەسەر ئەو خاکە ژیانی کردووە و خاوەنی بووە و دەسەڵاتی هەبووە لەسەری و دواتر چۆن گەیشتووە بەمەی ئیمڕۆ. هەروەها تیشک دەخەینەسەر ڕووداو و کارەساتەکانی ئەم دوایەی ڕۆژئاوا. | |||
| #195د.شکار هەڵەبجەیی: سفر بۆ ١٠٠ی زێڕ و زیو و دۆلار و ئابووری! | 16 avr. 2026 | 01:34:15 | |
| |||
| #194عەبدوڵا سوور: سەعی کردن حەرامە! | 16 avr. 2026 | 01:37:46 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا عەبدوڵا سوور شارەزای بواری پەروەردە و مامۆستای دێرین و خاوەن ئەزموون باس لە سیستەمی پەروەردە و خوێندن دەکەین لە وڵاتی ئێمەدا، و تیشک دەخەینە سەر پڕۆسەی فێربوون و ڕۆڵی ڕاستەقینەی مامۆستا لە پڕۆسەکەدا. هەروەها باس لە خوێندەواری و گەشەی مەعریفی چەند کەسایەتیەکی دیار دەکەین کە دوور لە قوتابخانە بەدەستیانهێناوە | |||
| #193دیوەخانە نوێیەکە، پرسیارە شەخسییەکان، لە خۆت ڕازیت ؟! | 16 avr. 2026 | 01:03:07 | |
لە نوێترین ئەڵقەی ساڵی نوێ بە دوو قۆڵی دانیشتنێک دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ دەربارەی دیوەخان و خودی کەسایەتی خۆمان و کۆمەڵێک ڕا و بۆچوونی شەخسی خۆمان دەخەینەڕوو کە کە پێشتر ڕەنگە باسنەکرابێت نەکردووە. هەروەها لە ڕێی ئەم ئەڵقەیەوە سوپڕایزێکی نوێ ئاشکرا دەکەین. | |||
| #192یاسین ئافتاو: کێشەی حیزبەکانی کوردستان، شەڕی ئیسلامی و عەلمانی، ڕۆشنبیری گەندەڵ! | 16 avr. 2026 | 02:11:14 | |
| |||
| #191دکتۆرە سروە خالید: نهێنییەکانی تەندروستی جەستەی ئافرەتان! | 16 avr. 2026 | 01:54:20 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆرە سروە خالید پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار لە بواری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵبوون باس لە بابەتی تەندرووستی جەستەی ئافرەتان، هۆکار و چارەسەر و خۆپارێزی لە نەخۆشیە باوەکانی ئافرەتان دەکەین. بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی جەنابی دکتۆر کە لە وڵاتی ئێرلەندا و بەریتانیا وەک پزیشک کاری کردووە چەندین چیرۆکی کاریگەر دەخەینەڕوو. | |||
| #190پێشەوا بەرزنجی: جیهانی گەیمەرەکان، ئەتاری و شمشار، ئەو یاریانەی ژیانت دەگۆڕێت! | 16 avr. 2026 | 02:08:57 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک پێشەوا بەرزنجی گەیمەری دیار و ناسراو باس لە بابەتی گەیمینگ و یاریە ئەلیکترۆنیەکان دەکەین. لایەنە جیاوازەکان، ئەرێنی و نەرێنی بوارەکە و پیشەی گەیمەری بە گشتی دەخەینە بەرباس، هەروەها یاریەکانی سەردەمی مناڵی و یاریە دڵخوازەکانی خۆمان باس دەکەین | |||
| #189ڕێگەی خارج: نهێنی قاچاخچییەکان، ڤیزەی زەمان، چیرۆکەکانی جەنگەڵ و دەریای ئیجە! | 16 avr. 2026 | 01:44:52 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕابەر زیاد باس لە ڕێگاکانی چوون بۆ دەرەوەی وڵات دەکەین، بەتایبەتی سەرنج دەخەینەسەر ڕێگەی قاچاخ و چیرۆک و بەسەرهاتە کاریگەر و دڵتەزێنەکانی ئەو ڕێگایە دەکەین. هەروەها باس لە چۆنێتی بەدەستهێنانی ڤیزا و ڕێگا یاساییەکانی چوون بۆ ئەوروپا و وڵاتان دەکەین و بیرۆکە هەڵەکان دەربارەی پڕۆسەکە ڕاستدەکەینەوە و ڕاستیەکان دەخەینەڕوو. | |||
| #188سەعیدی نوورسی: ڕێباز و پەیامەکانی نوور، دوژمنی سەرسەختی کەمالیزم، وەڵامی هەموو شتێک | 16 avr. 2026 | 01:08:16 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ناصح فتاح ئاروزەری، مامۆستای ئاینی و پسپۆڕ لە بواری هزری ئیسلامی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ژیاننامەی مامۆستا سەعیدی نوورسی گەورە بیرمەند و زانای ئاینی کورد. باس لە بیروباوەڕ، ناوەڕۆکی پەیام، بەرهەم و نووسینەکانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینە سەر ڕووداوە گرنگ و چیرۆکە کاریگەرەکانی ژیانی ئەو پیاوە مەزنە ئەقڵ پڕ لە زانستە، دڵ پڕ لە نوور و ئیمانە دەکەین | |||
| #187پۆدکاستە خۆشەکەی فاخیر هەریری! | 15 avr. 2026 | 01:00:10 | |
ئەمجارەیان لە خزمەت قسە خۆشەکانی هونەرمەندی گەورە کاک فاخیر هەریری، ئەڵقەیەک دەکەین کە تیایدا گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان، هەرە لە ئەزموونی گۆرانیبێژی و هونەرەوە هەتا دانانی چێشتخانە و هەروەها کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی خەڵک. گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرهاتە سەرنجڕاکێش و کاریگەرەکانی ژیانی ئەڵقەکە چێژبەخشتر دەکات. | |||
| #186گەشتیار کاوە: نهێنییەکانی گۆرانی، هونەری میلی و خدر بێگەڵاسی، داهێنانی حەسەن زیرەك! | 15 avr. 2026 | 01:16:55 | |
| |||
| #185بابەشێخ: ژیانی شاخەوانی، بەراز و ورچ کوشتن، نزیکبوونەوە لە مردن! | 15 avr. 2026 | 01:41:06 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک بابەشێخ شاخەوان و ڤڵۆگەری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بواری شاخەوانی وەک پیشە و چیرۆکی بەڕێزیان دەبیستین لە گەشتی شاخەوانیەکەیاندا بە ناو سروشتی دڵڕفێنی کوردستان هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژینگەدۆستی و ئاژەڵدۆستی لە کوردستان و جیهان بە گشتی | |||
| #184هەوار خان: دەستوری جلی کوردی، عاشق بەند و سیلاح، لفکە و لیرە! | 15 avr. 2026 | 01:15:38 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ هەوار خان خاوەنی ئێچ ئێڵ دیزاین گەورەترین و ناسراوترین بڕاندی جلی کوردی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی مێژوو و دەستووری جلی کوردی لە کۆن و ئێستادا، جۆر و بەشە جیاوازەکانی چین. هەروەها باس لە بیرۆکە و ئامانج و سەرەتاکانی دامەزراندنی بڕاندەکەی جەنابیان دەکەین | |||
| #183عەقڵی کوردی: عەشرەتگەرایی، ژوورە تاریکەکەی پیاو، مەلای شیوعی! | 15 avr. 2026 | 01:49:14 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر پێشڕەو عەبدوڵا نووسەر و ڕۆشنبیری بەتوانا، گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی پێکهاتەی عەقڵی کوردی کە ناونیشانی نوێترین کتێبی جەنابیانە. چەندین بابەتی هەستیار و سەرنجڕاکێش باسدەکەین لەسەر جیهانبینی، بیرکردنەوە، کلتوور و چەند لایەنێکی دیکەی کۆمەڵگەی کوردی | |||
| #182فێڵ و دزییەکانی عەقارات! موڵكی خۆت یان کرێ؟ کێشەی پڕۆژەکانی کوردستان - پۆدکاستی دیوەخان | 15 avr. 2026 | 01:50:25 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ئەندازیار شێروان مزوری و کاک ڕاوێژ بوڕهان گفتوگۆیەکی سێ قۆڵی دەکەین دەربارەی بابەتی خانووبەرە 🏘 و ئیشی نێوەندگیریی. باس لە بیرکردنەوەی وەبەرهێنەر و کڕیار و تاکی کورد دەکەین بە گشتی سەبارەت بە عەقارات و موڵک، هەروەها پڕۆسەی وەبەرهێنان و قازانج و زەرەری بوارەکە دەخەینەڕوو | |||
| #181حاكم ناز: چیرۆک و دۆسیەکانی تاوان، بۆچی دوای ٢٧ ساڵ وازم لە دادگا هێنا؟! | 15 avr. 2026 | 02:06:13 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ حاکم ناز نووری گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەزموون و یادەوەریەکانی چەندین ساڵ لە دادگا وەک دادوەر و داواکاری گشتی. هۆکارەکانی تاوان کەیس و دۆسیە باوەکانی دادگا، یاسا و دادپەروەری سیستەمەکە هەموو ئەمانە دەخەینە بەرباس. هەروەها باس لە چیرۆکی پشت تابلۆ هونەرییەکانی بەڕێزیان دەکەین. | |||
| #180ژیری دەستکرد: کۆتایی مرۆڤایەتی، هەڵخەڵەتاندن و کۆنتڕۆڵکردن، دزینی ئیش! | 15 avr. 2026 | 01:49:34 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر هێمن فاتیح پسپۆڕی و شارەزای بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد باس لە بابەتی ژیری دەستکرد دەکەین چییە و لە کەیەوە سەریهەڵداوە، جۆرەکانی چیە و چۆن بتوانین بەکاریبهێنین و زۆرترین سوودی لێوەربگرین، داهاتووی مرۆڤایەتی بە کوێ دەگەێنێت، هەروەها باس لە سەرەتاکانی ئاشنابوونی خەڵک دەکەین بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا لە کوردستان | |||
| #179دکتۆر هێڤار: دایەتی کیتۆ و کەروێشک، ڕاستی توێژینەوەکان، دیبەیتی کێش داگرتن! - پۆدکاستی دیوەخان | 15 avr. 2026 | 01:46:34 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ پزیشک و ڕاهێنەر د. هێڤار عاسی ناسراو بە دکتۆر ئەنابۆڵیک گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێک کە مشتومڕی زۆر لە خۆدەگرێت، ئەوانیش بابەتاکانی کیتۆ دایەت و دایەتەکانی تر بە گشتی، کێش داگرتن و سیستەمی خواردن و خۆراکی تەندرووستەکان، تەواوی ئەم بابەتانەش لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەی تازەترین توێژینەوەکان دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە سوود و زیانەکانی پڕۆتین، ستیرۆید و سەپڵیمێنتەکانی یاری لەشجوانی دەکەین | |||
| #178کاروان کاکەڕەش: وەسوەسەی شەیتان و نەخۆشی، دوعای مەلا و چارەسەرکاری دەروونی! | 15 avr. 2026 | 01:41:45 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک کاروان کاکەڕەش دەرووناس و چارەسەرکاری دەروونی باس لە نەخۆشی ڕاڕایی زۆرەملێ یاخود وەسواسی دەکەین. هۆکار و نیشانەکانی مامەڵەی تەندرووست و گونجاو لەگەڵی چارەسەرکردن و خۆپارێزی دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە بابەتی ڕووقیەی شەرعی وەک چارەسەر بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان دەکەین | |||
| #177شێف سەیوان: مێژووی خواردنی کوردەواری، هونەری چێشتلێنان، بەهارات بەکارمەهێنن! | 15 avr. 2026 | 01:24:28 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ وەستا سەیوان شێفی لێهاتوو و خاوەن ئەزموون باس لە مێژوو و کلتووری خواردنە کوردەواریەکان دەکەین چۆن و لە کوێ سەریانهەڵداوە و چۆن هەر ناوچەیەک شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە. هەروەها باس لە نهێنی و هونەری چێشتلێنان دەکەین چۆن خواردنی بەتام و بەلەزەت ئامادە بکەین چین ئەو شتانەی ئەگەر بیکەین خواردنەکەمان خۆشتر دەبێت | |||
| #176ئەیوب نوری: ترسناکترین چیرۆک و ڕاستییەکانی جەنگی عێراق و شەڕی داعش! | 15 avr. 2026 | 01:46:34 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووس کاک ئەیوب نووری باس لە ڕووداوەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی عێڕاق و هاتنی ئەمریکیەکان و جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ئەو سەردەمە دەکەین. کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی کاریگەری و تراژیدی دەگێڕێتەوە کە خۆی شایەتحاڵیان بووە.هەروەها کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە لە جەنگەکانی چەندین وڵاتای تر. لە کۆتایشدا باس لە حەز و خولیای جەنابیان دەکەین بۆ پاراستنی ژینگە و لێکۆڵینەوە و نووسین لە بواری ژینگە و سرووشتدا | |||
| #175ئاسوودە سۆران: پەروەردەی سێکسی، شەرم و حەیا، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ! | 15 avr. 2026 | 01:42:28 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاسوودە سۆران، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە دەرووناسی منداڵان و چارەسەرکاری دەروونی منداڵ. باس لە بابەتی پەروەردەی سێکسی منداڵ دەکەین، چۆن سەریهەڵداوە، چییە، و ئامانجەکانی چین؟ لە هەمووشی گرنگتر تا چەند دەگونجێت لەگەڵ بەها و دابونەریتی کلتووری ئێمە و مامەڵەی درووستی دایکان و باوکان لەگەڵ بابەتەکە. هەروەها تیشکدەخەینەسەر حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ و بابەتی پۆڕنۆگرافی | |||
| #174دیبەیتی دیوەخان: دکتۆری بۆ پارەیە یان مرۆڤایەتی؟! | 15 avr. 2026 | 01:49:07 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە ئامادەبوونی د. ئامانج گەردی و د. جێگر کۆیی دیبەیتێکی ئەکادیمی و گفتوگۆیەکی هێمن و بەرهەمدار دەکەین دەربارەی بابەتی پیشەی پزیشکی لەم ڕۆژانەدا ئایا بۆ پارەی و بزنسە یان چاکە و مرۆڤایەتیە؟ هەروەها چەند تەوەرێکی گرنگی دیکە وەک بار و گوزەرانی پزیشک و متمانەی نەخۆش و پزیشک و چەند بابەتێکی گرنگی دیکە | |||
| #173یادگار فایەق: ڤڵۆگەر و ڕابواردن، ڕووخانی کۆمەڵگا، سوود چییە؟! | 15 avr. 2026 | 01:49:07 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یادگار فایەق پڕۆفیسۆری زانکۆ و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە بۆ هەموو تاکێک گرنگە و جێگەی مشتومڕێکی زۆرە، ئەوانیش بابەتەکانی سوود گەیاندن بە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن، پەروەردەی تاک، ڕۆڵی ئینفلونەسەر لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە | |||
| #172سۆران حەمەڕەش: کورد و سۆمەری، درۆیەکانی ڕۆژئاوا، مێژووی نەتەوەکان! | 15 avr. 2026 | 02:04:34 | |
| |||
| #171دکتۆر هەڵوێست: ئاشکرا کردنی فرت و فێلی میدیاکان - پۆدکاستی دیوەخان | 15 avr. 2026 | 01:13:19 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر هەڵوێست جەمال، پزیشک و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کاری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی. باس لە ئامانج و ئەجێندای دەزگا میدیایەکان دەکەین و چۆن و بە چ تەکنیکێک هەواڵ ئەگێڕنەوە و سەرنجی بینەر ڕادەکێشن. هەروەها باس لە چیرۆکی بەڕێزیان دەکەین کە چۆن لە هەمان کاتدا پزیشکە و میدیاکاریشە | |||
| #170دکتۆر مەزن: نهێنیەکانی خواردنی تەندروست، زۆر خۆری و زەعیفی، کیتۆ ژەهرە یان دەرمان؟! | 15 avr. 2026 | 01:57:48 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر مەزن جەمیلە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمیانە باس لە بابەتی کیتۆ دایت دەکەین لە ڕووی مێژوویەوە چۆن سەریهەڵدا و بە چ میکانزمێک کار دەکات و دەبێتە هۆی کێش دابەزاندن و تەواوی کاریگەریەکانی لەسەر جەستە دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە دابەزاندنی کێش دەکەین و چۆن وا بکەین کە بە تەندرووستیەکی باش بمێنینەوە. | |||
| #169جوولەکە چۆن جیهانی کۆنتڕۆڵکردووە؟ نهێنی و ئامانجی شیعە و ئێران! - پۆدکاستی دیوەخان | 15 avr. 2026 | 01:48:44 | |
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووسی چالاک و بەتوانا گفتوگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی مێژووی جوولەکە و شیعە. چۆن سەریانهەڵداوە و گەشەیان کردووە لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، دەچینە ڕەگ و ڕیشەی بابەتەکان و بیروباوەڕ و جیهانبینی هەردوولا ئاشکرا دەکەین و پەیوەندیان بە یەکترەوە باس دەکەین و دەیبەستینەوە بە ڕووداو و جەنگەکەی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل | |||