Explorez tous les épisodes du podcast ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb
| Titre | Date | Durée | |
|---|---|---|---|
| رادیۆ کتێب 18- شکسپێر و هاوڕێیان | 19 Dec 2024 | 00:33:00 | |
شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب فرۆشییە بۆ هەتا هەتایی داخرا. جۆرج ویتمن لە ساڵی ١٩٥١ کتێب فرۆشییەکی بە نێوی لو میستراڵ کردەوە. وەکوو ئەمەگ ناسییەک بۆ کتێبفرۆشی شکسپێر و هاوڕێیان نێوی ئەویان لەسەر خۆیان دانا. ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب چیرۆکی کتێبخانەی شکسپێر و هاوڕێیانە.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور موزیک: تارا مەمەدۆڤا پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش
سەرچاوەکان: ڕۆمانی شکسپێر و هاوڕێیان نووسەر جێرمی مێرسێر Sylvia beach and the last generation: A history literary Paris in the twenties and thirties by Noel Riley Fitch Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_kiteb X |Twitter: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 17- منداڵیی شازادە بچکۆلە | 19 Dec 2024 | 00:37:47 | |
شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە. لە ئەدەبیاتی گەلانیش دا لە ڕێژەی دە کتێبی گرینگی دونیایە. زۆربەی ساڵان بەینی یەک میلیۆن بەرگی لێ دەفرۆشرێ. دوای کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان ئینجیل، شازادە بچکۆلە زۆرچاپ کراوترین کتێبی دونیایە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب شازادە، کوڕە بچکۆلەیەکی خوێن شیرین دەناسین و دەمانهەوێ بزانین بۆچی ڕۆژێک وڵات جێ دێڵێ و ڕێگای دەکەوێتە هەسارەی زەوی موزیک: فرمێسک حافز (هەنگاوی تو- لە خۆ باش بنێرە- تەوار) پاڵپشتی ڕادیۆ کتێب لە حامی باش __________ Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_kiteb X |Twitter: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| هەزار و یەک شەوە | 27 Oct 2023 | 00:22:30 | |
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە چیرۆکی کتێبی هەزار و یەکشەوە. کتێبێکی لەمیژینە کە نووسەرەکەی ئاشکرا نییە دنگەکان:فەرهاد پیرباڵ،موژگان شاموحەممەدی موزیک:ڕیمیسکی کۆرساکۆڤ، ئوم کلسووم، هانی موجتەهیدی Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| حەسار و سەگەکانی باوکم | 22 Sep 2023 | 00:15:00 | |
لەم ئەڵقەیە باسی حەسار و سەگەکانی باوکم یەکەمین کورتە ڕۆمانی شێرزاد حەسەن دەکەین و ئاوڕێک لە تیۆرییەکانی دەروونشیکاری لەسەر گرێپووچوکەی ئۆدیپ دەکەین. هەروەها یادی بەیتۆجان، هونەرمەندی گەورەی کورد سەوز ڕا دەگیرین. ،دەنگەکان: بەیتۆجان، فەرهاد پیرباڵ، شێرزاد حەسەن (شێرۆ) Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ئێوە بەشیر موشیرتان نەبینیوە؟ | 25 Aug 2023 | 00:13:44 | |
تا دایکی وەتەن دیل و یەخسیرە دڵتنەگ و خەمبار بەشیر موشیرە ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە گۆڕغەریبێک کە لەسەر ڕۆشەنبیرانی سەردەمی خۆی زۆر کارتێکەر بووە دەنگەکان: د کەمال فواد، پ جەمال نەبەز، پ عیزەددین ڕەسول عوود: ڕەحیم ئەلحەج ئاواز: ئاراس ئاژەند Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| لێکدانەوەی خەونەکان | 08 Aug 2023 | 00:14:31 | |
سیگمۆند فرۆید بنیات نەری بیرۆکەی دەروونشیکاری ئێستاش سەت ساڵ دوای مردنی لە ڕیزی یەکەمین و ناسیاوترین دەروونناسەکانی دونیایە کە لە 1856 لە فرایبێرگ کە دەبێتە مۆراڤیا لە وڵاتی چێکی ئێستا لە ماڵباتێکی جولەکەی . بازرگانی خووری هاتۆتە دونیا ئەڵقەی ئەم جارەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ژیانی سیگمۆند فرۆید و کتێبە ناوازەکەی دەنگەکان: ئەمیر و ئاراس دودوک: ژیوان گاسپاریان Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| پێشەکیەک + ژانی گەل | 27 Jun 2023 | 00:15:34 | |
گەر بمانهەوێ تەنیا 10 ڕۆمان بە کەسێک بناسێنین تا لە ئەدەبیاتی کوردی تێ بگات بێشک یەکێ لەوان بە دڵنیاییەوە ژانی گەل لە نووسینی ئیبراهیم ئەحمەدە ئەم ڕۆمانە ساڵی 1956 نووسراوە و شاکارێکی ئەدەبی بێ وێنەیە ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بەو ڕۆمانە دەنگەکان: ئەمیر عەبدوڵڵاپوور (پادکەستێر)، فەرهاد پیرباڵ (دەسپێک)، مام جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد. عوود: هۆمایوون عەزیزی Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| سەدەیەک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا | 17 May 2023 | 00:17:10 | |
کتێبی ئەو جارەمان کە پێکەوە باسی لێوە دەکەین کتێبی سەدەیەک خەبات لە پێناوی زمانی کوردی دا تیۆری، سیاسەت و ئیدەلۆژیییە کە ساڵی 2015 لە بنکەی ژین لە سلێمانی چاپ کراوە. کاک ئەمیر حەسەنپوور نووسەری کتێبەکە کاتێ خەریکی ئامادە کردنی تێزی دوکترای خۆی دەبێ بۆ تێزەکەی چاوپێکەوتنێک دەکا لەگەڵ ڕیفۆرمێری بەنێوبانگی زمانی کوردی پرۆفیسۆر تۆفیق وەهبی لە ساڵی .1976 هاوڕیان تکایە لە بۆچوون و پێشنیارەکانتان بێ بەریمان مەکەن! لینکی گوگڵداکی ئەم ئاڵقەیە: https://docs.google.com/document/d/1N_lZumY1RIG78Pxa590AF9K2FpDh2O30sNmocNPbye8/edit?usp=sharing Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| دۆن کیشۆت | 15 Apr 2023 | 00:16:50 | |
زۆر یەک لە ئێمە دۆن کیشۆتمان وەکوو کتێبێکی پێکەنینی خوێندۆتەوە بەڵام داستایێفسکی دۆن کیشۆتی پێ خەم بارترین و پڕ لە خەفەت ترین کتێبی دونیایە. هەبوونی ئەو هەمۆ بیروباوەڕە جیاوازە وای لە منیش کرد کە بەشی دووی پادکەستی ڕادیۆ کتێب تەرخانی شاکاری سێروانتس واتە دۆن کیشۆت بکەین. کارە ئەدەبییەکانی عەبدوڵڵا کەوسەری وەرگێری فارس لەسەر ئامریکای لاتین تیشکی هاویشتۆتە سەر ئەم بەشە. دۆن کیشۆت لە نووسینی سێرڤانتیس و وەرگێرانی ئەحمەد قازی Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| پەتاتە خۆرەکان | 18 Mar 2023 | 00:16:28 | |
ڕاڤەی کتێبی پەتاتەخۆرەکان و بۆ دەبێ ئەو کتێبە بە هێند وەربگیرێ؟ بۆ فەرهاد پیرباڵ مۆدێرنە؟ دەتوانین مۆدێرنە و نامۆدێرنە بلکێنین بە کۆمەڵگای کوردەواری؟ .بۆ کتێبی پەتاتەخۆرەکان یەکێ لە باشترین کتێبەکانە Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 16- خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا | 11 Sep 2024 | 00:38:34 | |
ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسۆیەکی دوورەدەست لەگەڵ ژیانی نووسەر بە سەر گریمانە باوەکانی خۆکوشتن دا بێینەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین موزیک: قادر دیلان- فریشتە سامڕەند فەقێ زادە- هیوا مەم ئارارات- بیرانین محەممەد ئاکباش- نینێ مستەفا دادر موکری- گەلۆ دەتوانن بە ناونیشانی پادکەستی ڕادیۆ کتێب لە سۆشیاڵ میدیا بماندۆزنەوە Instagram:radyo_kiteb X:radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ئەڵوەن | 16 Jul 2024 | 00:30:36 | |
ئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان دا بێینەوە و نەریتەکانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی دووانەی ژن و پیاودا لێک بدەینەوە. دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد
:موزیک ڕۆژدا مەرزیە فەریقی خەجێ هەردەم- چاوکەن مەریەم ئیبراهیم پوور- وەرە یارم کانی و کیژان ئیبراهیم خەیات- کۆنسێرتی هۆڵی گەورە لە سلێمانی Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| خەمۆکی چییە ؟ | 21 May 2024 | 00:25:50 | |
دەوروبەری 300 میلیۆن کەس لە دونیا لەگەڵ خەمۆکی بەرەوڕوو بوونەتەوە. خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی گرینگی جێگای لێوردبوونەوەیە. بە پێی توێژینەوەکان، هۆی سەرەکی خۆکوشتن لە دونیا خەمۆکییە. خەمۆکی لە سەر فکرەکانی ئێمە، ڕەفتار و هەستەکان کاریگەرە. کەسی خەمۆک توانای بەڕێوەبردنی کارەکانی نەماوە و وەکوو پێشوو ناتوانێ چێژ لە شتە ئاساییەکانی ژیان وەربگرێ. لەم ئەڵقەیە باسی خەمۆکی و لێکەوتەکانی دەکەین موزیک: تەوژمی بیرەوەرییەکان- سامڕەند فەقێ زادە بە ئاسمانەوە- سەید ڕەحیم قوڕەیشی دەتوانن بە ناونیشانی ڕادیۆ کتێب لە ئەپەکانی بڵاوکەرەوەی پادکەست و سۆشیاڵ میدیا بماندۆزنەوە Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| شەوئاوێز 1 | 09 Apr 2024 | 00:15:00 | |
شەوئاوێزی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەیەکی دۆستانەیە. لە شەوئاوێزی ئەم جارە باسی نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش و نووسین لە تۆڕی ئینتەرنێت دەکەین. هەروەها باسی دەنگێک دەکەین کە غەم و پەژارەیەکی زۆری هەیە Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| هێمن هاتۆتەوە شار | 12 Mar 2024 | 00:38:55 | |
زۆر کەس پێیان وایە کە مامۆستا هێمن هەر تەنیا شاعیرێکە و بەس. بەڵام هێمن هەم شاعیرێکی سیاسی بوو و هەم سیاسیەکی شاعیر هەمیش تێکۆشەرێکی گەلخوازی بیرخاوێن بوو. هێمن کۆڵنەدەرێکی دڵبازی نیشتمان و ئاشق و سەوداسەری کوردایەتی بوو، پێداهەڵدەری جوانی و ژیان. تا بڵەی ڕووح سووک، دڵناسک و میهرەبان بوو، قسەخۆش و حازر جواب و نوکتەزان. لەم بەشەی ڕادیۆ کتێب باسی شاعیری نەتەوەیی گەل دەکەین، سەید محەممەدئەمین شێخەلئیسلامی موکری ناسراو بە هێمن. 1921-1986 دەنگی میوان: پرۆفیسۆر جەعفەر شیخەلئیسلامی دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد موزیک مستەفا دادار موکری- شینی هێمن شڤان پەروەر- کوردم ئەمن مەرزیە فەریقی- عەزیزم ناسر ڕەزازی- دێم و دێم دەستەی موزیکی کامکاران- وەرە یارم جوان حاجۆ- دووری
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| سەد ساڵ تەنیایی | 05 Feb 2024 | 00:15:00 | |
ناتالیا گینزبورگ ژنەنووسەری ئیتاڵی دەڵێ گەر ڕاستە دەڵێن سەردەمی ڕۆمان بەسەر چووە و ڕۆمان مردووە وا باشترە حەموومان لەبەرگەورەیی دوایین ڕۆمانی دونیا سەر دابخەین و سڵاوێکی گەورەی لێ بکەین. باسی ئەڵقەی ئەو جارەی ڕادیۆ کتێب، ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی لە نووسینی گابریەل گارسیا مارکیزە
موزیک . ڤیکتۆر خارا . پابلۆز گالینازوز . پەروین چاکار Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| جەمشیدخان | 28 Dec 2023 | 00:25:43 | |
لەم ڕۆمانەدا قسە لە ئازادی و نرخەکەیەتی، قسە لە توڕەیی مێژووە، قسە لە ئێستایەکە فریومان دەدات، باس و پرسیاری شوناسە، بە زمانێکی ڕوون و بە پەخشانێکی شاعیرانە بەختیار عەلی چیرۆکەکەی دەگێرێتەوە. جارێک گاڵتەچییانە و جارێک پڕ حەسرەت، جارێک سووکەڵە و جارێک سەنگین 'جەمشید خانی مامم کە هەمێشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد' چیرۆکی جەمشیدخانە کە لەگەڵ با دەفڕێت موزیک:مستەفا دادار موکری Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| قەڵای دمدم | 24 Nov 2023 | 00:23:58 | |
یەکێک لە کارەساتە هەرە گەورە و خوێناوییەکانی مێژووی کوردستان کە پاش دابەشکرانی ئەو وڵاتە لە نێوان عوسمانی و سەفەویدا ڕووی داوە گەمارۆدان، بەرخۆدان و گیرانی قەڵای دمدمە. شەهید بوونی ئەمیرخانی برادۆست وهاوپەیمانان و دۆستانی ئەو سەردارە مەزنەی کورد بەشێکی سەرنج ڕاکێشی مێژووی کوردستانە. بەڵام قەڵای دمدم چۆن قەڵایەکە و لەکۆ بنیات نراوە؟ بۆچێ لەسەر قەڵای دمدم شەڕ کراوە و بۆ بەرخۆدانی قەڵای دمدم گرینگە ؟ قەڵای دمدم لە ئەدەبیاتی کوردی دا چۆن پیشان دراوە؟ ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێبی قەڵای دمدم لە نووسینی عەرەب شەمۆ. دەنگەکان:حەمەدی بەیتان، هۆمەر دزەیی موزیک: فۆلکلۆر Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 20- کافکا ڕەشە وەک خۆر | 03 Mar 2025 | 00:36:15 | |
ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرا. کافکا نووسینی ڕۆمانی دادگایی لە نێوان ساڵی 1914 بۆ 1915 دەس پێ کرد. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە ناوی "جۆزیف کا"یە کە لە بەیانی سێیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا دەستگیر دەکرێت و لە بەردەم دادگایییەکی نەناسراو دادگایی دەکرێت. ڕۆمانەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1925 لە دوای مردنی کافکا، لەلایەن ماکس بروودی هاوڕێیەوە بڵاوکرایەوە. هەندێ لە توێژەران لایان وایە کە ڕۆمانی دادگایی وەکوو "خەونێک" وایە؛ هەر بەو پێیە بە کورتی باسی ئەوە دەکەین کە مرۆڤەکان بۆ خەون دەبینن و کافکا بۆ بەردەوام کێشەی لەگەڵ خەو هەبوو؟ نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی موزیک: ڕەشۆ سەرچاوەکان نامەکانی کافکا، ماکس بڕوود محاکمه، فرانتس کافکا، علی اصغر حداد ئەو کتێبانەی ژیانیان گۆڕیم، فەرهاد پیرباڵ، ماڵی وەفایی لێکدانەوەی خەونەکان، زیگمۆند فرۆید، ئاوات ئەحمەد، دەزگای سەردەم پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_kiteb X: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن | 30 Jan 2025 | 00:32:59 | |
ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن. هەر وەک هاوڕێکان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی بۆ هەر کێشەیەک لە سۆنگەی ویژدانەوە بوو و هەر ئەو فەلسەفەی تا کۆتا ساتەکانی ژینی خۆی بۆ پاک کردنەوەی ڕاستی و دروستی لە پیسی و هەڵەبوون ڕاگرت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی ئەلبێر کامۆ، مردن و بێگانە دەکەین. نووسەر پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە کاوێر: سیاوەش ئیبڕاهیمی موزیک: چۆپی فەتاح سەرچاوە بێگانە: ئەلبێر کامۆ- وەرگێڕانی موحسین ئەحمەد عومەر Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_Kiteb X: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 22- 12 یاسای ژیان | 30 Jun 2025 | 00:52:34 | |
جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر بابەتی فرەڕەهەندی ئایینی، بیردۆزی و پەرەسەندن بارگاوی کراوە. ئەم کتێبە لە مانگی مەی ٢٠٢٣دا لە لیستی زۆرفرۆشترین کتێبەکانی وڵاتانی کەنەدا، ئامریکا و بەریتانیادا بووە.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی پاڵپشتی ئابووری: چێژی شەترەنج (محەممەد شامورادی) موزیک: برووسکە بەند
سەرچاوەکان: 12 Roles for Life by Jordan Peterson _______________________________ Jordan Peterson profesorê psîkolojiyê ye li welatê Kanadayê. Di sala 2018an de pirtûka 12 Qaîdeyên Jiyanê: Dijberê Kaosê belav kir. Her qaîdeyek behsa rastiyeke jiyanê dike û bi gelek mijarên pir alî yên olî, ramanî û pêşketinê barkirî ye. Ev pirtûk di meha Gulanê ya 2023an de di lîsteya pirtûkên herî zêde firotî yên welatên Kanada, Amerîka û Brîtanyayê de bû. Nivîskar û podkaster: Emîr Ebdulapûr Dabeşkirina teknîkî ya deng: Daniyal Enwerî Kawêr: Siyaveş Rehimî Piştgiriya aborî: Çêjî Şetrenj Mûzîk: Birûske Bend Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 21- مەم و زین | 20 Apr 2025 | 00:45:00 | |
زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی مەم و زینی ئەحمەدی خانی حەماسەی نەتەوەیی کوردان دەکەین. پاڵپشتی ئابووری: دارادنیت نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە وێنەکێش: نارین فەرەجی کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی موزیک: پەروین چاکار (نەورۆزی 1979- لۆ شڤانۆ- ئای دیلبەرێ- قیمیل) سەرچاوەکان مەم و زین، ئەحمەدی خانی، لەگەڵ دەقی سۆرانی هەژار موکریانی، چاپی مانگ پوختەیەکی چێرۆکی مەمێ ئالان و مەم و زینی خانی، شێرکۆ هەژار، 2019 مەم و زینی ئەحمەدی خانی و دەوری وی لە دەرکەوتنی وشیاریی نەتەوەیی کوردیدا، مارتین ڤان بڕانسۆن، لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، د مارف خەزنەدار، چاپی ئاراس گفتارهایی در خاستگاه ناسیونالیسم کرد، گردآورنده عباس ولی، ترجمه مراد روحی، نشر چشمه، چاپ دوم Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 24- کافکا لە کەنار دەریا | 26 Sep 2025 | 01:04:02 | |
کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا سەر زمانی ئینگلیزی، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی لە پێرستی ١٠ باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بووە و خەڵاتی خەیاڵی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەست ھێناوە. ئەم ڕۆمانە چیرۆکی دوو کەسایەتی جیاواز دەگێڕێتەوە، یەکیان، کوڕێکی ١٥ ساڵەیە، کە لەدەست باوکە دڵڕەقەکەی لە ماڵێ ڕا دەکات بەشوێن دایک و خوشکەکەیدا دەگەڕێت؛ تا نەیدۆزنەوە ناوی خۆی دەگۆڕێت و خۆی بە ناوی کافکا، خۆشەویسترین نووسەری دەناسێنێت. چیرۆکی دووھەم پیاوێکی پیر بە ناوی ناکاتا، کە لە مناڵییەوە بەھۆی ڕووداوێک توانای بیرکردنەوە و ھۆشی لەدەست داوە، ھەروەھا ناتوانێت بنووسیت و بخوێنیتەوە بەڵام بەپێچەوانەوە توانای قسەکردن لەگەڵ پشیلەکانی ھەیە. نووسەر: دانیاڵ ئەنوەری، ئەمیر عەبدوڵاپوور پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی موزیک: یەدێ شاکری
Kafqa li kêliya deryayê (bi japonî: 海辺のカフカ، Yûmîbê no Kafqa) romanek nivîskarê japonî, Harukî Murakamiiyê ye, cara yekem li sala 2002 bi japonî belav bûye û dûre li sala 2005 wergerîya ser zimanê inglîzî, wergerîya inglîziya wê li lîsteya 10 baştirîn pirtûkên sala 2005 li rojnameya Nîwyork Taimsda bûye û xelata xeyalê cîhanî li sala 2006 bi destxistiye. Ev roman çîroka du kesayetiyên cûda vedibêje, yekîya wan, kurek 15 salî ye, ku ji destê bavê xwe yê dilreş li malê reve dike peyra dayîk û xwişka xwe digere; ta neyêdozînewe navê xwe diguhêre û xwe bi navê Kafqa, xweşewitirîn nivîskarê ku nasînê dinasîne. Çîroka duyemîn pîrekek bi navê Nakata ye, ku ji zarokîyê ve bi sedema bûyerek hêza bîrkirinê û hoşê ji destdaye, herweha nanikare bînivîse û bixwîne belam berewce hêza axaftinê li gel pisîkan hene. Nivîskar: Danyal Enwerî, Emîr Ebdolahpur Podkestêr: Emîr Ebdulahpur Dabeşkirina teknîkî ya deng: Danyal Enwerî Kawêr: Sîaweş Rehîmî Mûzîk: Yedê Şakrî Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 23- دەربەندی شێرکۆ، هەتاوی شاملوو | 14 Aug 2025 | 01:06:53 | |
شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو سێ جار یەکتریان بینیوە. دیداری یەکەم لە ساڵی 1985 لە لایان مامۆستا حەسەنی قازییەوە ڕێک خراوە. دیداری دووهەمیان دوای کۆڕەوەکەی باشور لە ساڵی 1991 بووە. شێرکۆ بێکەس دەچێتە تاران و دەیهەوێت لەوێڕا بچێتە ئوروپا. لە تاران شاملوو دەبینێت و دیدار تازە دەکاتەوە. دووایین دیداری شێرکۆ و شاملوو ساڵی 1996 دیسانەوە لە تاران بووە. ئەو دیدارە لە لایان دکتور قوتبەدینی سادەقییەوە ڕێک خراوە. دکتور سادقی دەڵێ شێرکۆ هەر گەیشتە تاران وتی کە دەمهەوێ شاملوو ببینم. منیش تەلەفۆنێکم بۆ ئایدا کرد و وتی هەر ئیمرۆ هێوارە وەرن. شاملوو زۆری پێخۆش دەبێ. وێنەیەکیشیان بە یادگار چریکاندووە. لەم وێنەیەدا هەر سێکیان پێکەنیون و شێرکۆ و شاملوو شانیان وە شانی یەکترەوە داوە. ئەوە دوواهەمین دیداری دوو شاعیری گەورەی سەدەی بیستەم بوو. ئەم ئەلقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ژیانی شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو خاڵە هاوبەشەکانی ژیانیان. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی موزیک: کانی سەرچاوەکان بەشی ئەحمەد شاملوو 1-تا شکۆفەی سووری کراسێک، وەرگێڕانی ناسری حیسامی. 2-شێعرەکانی شاملوو وەرگێڕانی بەڕۆژ ئاکرەیی. 3-سایت احمد شاملو بەشی شێرکۆ بێکەس ١-نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش، شێرکۆ بێکەس. ٢- وتاری “دەوری مامۆستا شێرکۆ بێکەس لە مێژووی شێعری کوردیدا، د.ڕێبەر مەحموودزادە، زانکۆی کوردستان، ساڵی ١٣٩٤" 3- شیعری نوێی کوردی، فەرهاد پیرباڵ. 4- تاپۆ و بوومەلێڵ، سوارە ئێلخانی زادە. _______ Şêrko Bêkes û Ehmedê Şamlû sê car hevdu dîtine. Dîdara yekem di sala 1985an de ji aliyê mamosta Hesenê Qazî ve hatiye organîzekirin. Dîdara wan a duyem piştî şoreşa Başûr di sala 1991an de bûye. Şêrko Bêkes diçe Tehranê û dixwaze ji wir here Ewropayê. Li Tehranê Şamlû dibîne û dîdareke nû dike. Dîdara dawî ya Şêrko û Şamlû sala 1996an dîsa li Tehranê bûye. Ev dîdar ji aliyê doktor Qutbedînî Sadiqî ve hatiye organîzekirin. Doktor Sadiqî dibêje Şêrko gihîştiye Tehranê û got ku ez dixwazim Şamlû bibînim. Minîş telefoneyek ji bo Ayda kir û got herin îro êvarê. Şamlû pir kêfxweş dibe. Wêneyek jî wek bîranîn girtine. Di vê wêneyê de her sisê kenîne û Şêrko û Şamlû milê xwe danîne ser milê hevdu. Ew dîdara dawî ya du şaîrê mezin ên sedsala bîstem bû. Ev alîqeya Radio Kitêb taybet e ji bo jiyana Şêrko Bêkes û Ehmedê Şamlû û xalên hevpar ên jiyana wan. Nivîskar û podcaster: Emîr Ebdulêpûr Belavkirina teknîkî ya dengî: Danyal Enwerî Coverbender: Sîaweş Rehîmî Muzîk: Kanî Çavkanî Beşa Ehmed Şamlû 1-Heta şikofta sor a kiras, wergêrana Nasir Hîsamî. 2-Şiirên Şamlû wergêrana Beroj Akrêyî. 3-Sîteya Ehmed Şamlû Beşa Şêrko Bêkes 1-Nivîsîn bi ava Xolemeş, Şêrko Bêkes. 2-Axaftina "Rola mamosta Şêrko Bêkes di dîroka şiira Kurdî de, Dr.Rêber Mehmûdzade, Zanîngeha Kurdistan, sala 1394" 3-Şiira nû ya Kurdî, Ferhad Pirbal. 4-Tapo û Bomeleł, Sware Êlxanîzade. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 25- هیچ دۆستێک جگە لە پادکەستەکان | 12 Nov 2025 | 01:01:01 | |
ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێهرووز بوچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە ژیاننامەی خۆیەتی، بووچانی بە ئامێری مۆبایل نووسیویەتی و بە شێوەی پی-دی-ئێف لە دوورگەی مانووس ھاتووەتە دەرێ. بەهرۆز کە لە بنەچەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێگەی وەتسئاپەوە بەشی زۆری پەڕتووکەکەی ناردووەتە دەرەوەی کەمپەکە بۆ ئەوەی کاری دیزان و ڕێکخستنی بۆ بکرێت. پێشتریش، بەهرۆز فیلمێکی دۆکومێنتاری لەسەر خراپی ڕەوشی ژیانی ئەو پەنابەرانە بە مۆبایلەکەی تۆمارکردووە و براوەی چەندین خەڵاتە لە بوارەکانی نووسین و دەرهێنان. وەک خۆی دەڵێت: لە ڕێگەی نووسینەوە شوناس و مرۆڤایەتی خۆی دەپارێزێت و ڕەخنە لە سیاسەتی بەندکردنیان لەو دوورگەیە دەگرێت و دەڵێت ئەو سیستمە بۆ ئەوەیە کە شوناسی پەنابەران بسڕێتەوە. پەنابەرانی دوورگەی مانووسی پاپانیوگینیاو ناورۆ ئەو کەسانەن کە پێشتر ویستوویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن، بەڵام دەستگیرکراون و ڕەوانەی ئەو کەمپانە کراون و هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێن. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی
موزیک: مەحموود بەرازی
سەرچاوەکان کوردی مێژوو بە ڕاوێژی ئەدەب، دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان، نووسەر بێهرووز بوچانی، وەرگێڕانی هاشم ئەحمەدزادە هەر چی هەیە ڕاڤەیە، دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە فارسی پسپرده خودزنیهای مانوس و نارو، طغیان بدن در زندان، بهروز بوچانی. سایت ناوخت گفتگو با بهروز بوچانی، نوشتن روی اقیانوس. سایت ناوخت چگونه بهروز بوچانی کتاب خود را در نسخه نشر چشمه ‘ممیزی’ و ‘اخته’ کرد؟، نویسنده: آراز بارسقیان انگلیسی No Friend but the Mountains: Writing from Manus Prison. Writer: Behrouz Boochani, Translator: Omid Tofighian __________ Hîç dostêk cuda ji çiyakan: Nivîsîn ji zîndana Manuosê Pirtûkek jiyannameyî ye ku ji aliyê nivîskar û rojnamevanê Kurd Bêhrooz Bûçanî ve li kempa penabêrên Manuosê hatiye nivîsîn. Ev pirtûk ku jiyannameya wî ye, Bûçanî bi amûrê mobaylê nivîsîye û bi şêweya PDF-yê ji dûrgêha Manuosê hatiye derxistin. Behrooz ku di bingeçê de xelkê Rojhilata Kurdistanê ye, ji rêya WhatsApp-ê ve beşa zêde ya pirtûka xwe şandiye derveyê kempê da ku karê dîzan û rêkxistinê ji bo were kirin. Pêşî jî, Behrooz fîlmek dokumanterî li ser xirapiya rewşa jiyana wan penabêran bi mobayleka xwe tomar kiribû û birave çend xelatên di warên nivîsîn û derhênanê de. Wek ku xwe dibêje: Ji rêya nivîsînê ve nasname û mirovahiya xwe diparêze û rexne ji siyaseta bendkirina wan li wê dûrgêyê digre û dibêje ew sîstem ji bo wê ye ku nasnameya penabêran bisrîne. Penabêrên dûrgêha Manuos, Papua Gîneya Nû û Naoro ew kesên in ku pêşî xwestine bi qaçax û bi belemê rû li Australyayê bikin, lê destgîr kirine û rêwane wê kempan kirine û hergîz li Australyayê niştimanî nakin. Nivîskar û podkêster: Emîr Ebdullapoor Kawêr: Sîyaweş Rehîmî Muzîk: Mehmûd Berazî Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 26- مەزرای ئاژەڵان | 17 Dec 2025 | 00:51:04 | |
مەزرای ئاژەڵان کە لە ساڵی ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکێکی سیاسیغث کە ئاژەڵەکانی مەزرایەک شۆڕشێک دەکەن دژ بە میرانی مرۆڤییان و دەیانەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەن. بەڵام بەرە بەرە، بەرازەکان کە دەبنە ڕابەران، دەست بە زوڵمکردن و دیکتاتۆریەت دەکەن و کۆمەڵگەکە دەگەڕێنەوە بۆ باری خراپتر لە پێشتر.. ڕۆمانی (1984) کە لە ساڵی ١٩٤٩ بڵاوکرایەوە، وێنەیەکی ترسناکە لە داهاتوویەکی دیستۆپی کە تێیدا حکومەتێکی توتالیتێریان بە ناوی برا گەورە هەموو لایەکانی ژیانی خەڵک چاودێری دەکات. لەم جیهانەدا، ئازادی بیرکردنەوە تاوانە، مێژوو دەگۆڕدرێتەوە، و زمان خۆی وەک ئامرازێک بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیرکردنەوەی خەڵک. ئەم دوو ڕۆمانە لە مەترسییەکانی دەسەڵاتی سیاسیی بێ سنوور و گرنگی پاراستنی ئازادی و ڕاستگۆیی لە کۆمەڵگادا ئاگادارمان دەکەنەوە.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی سەرچاوەکان مەزرای ئاژەڵان، جۆرج ئۆڕوێل، وەرگێرانی مەنسوور مروەتی ١٩٨٤، جۆرج ئۆروێل، وەرگیرانی حەکیم کاکەوەیس __________________ ferma Ajalan ku di sala 1945an de belav bû, çîrokek sîyasî ye ku ajalên ferma şoreşek dikin dijî mirovên xwediyên wan û dixwazin civakek wekhev ava bikin. Lê hêdî hêdî, berazên ku dibin serwerên wan, dest bi zulimkirin û dîktatoriyetê dikin û civakê vedigerînin bo rewşek xirabir ji berê ve. Romana "1984" ku di sala 1949an de belav bû, wêneyekî tirsnak e ji dahatûyek dîstopî ku tê de hikumetek totalîter bi navê Birayê Mezin hemû aliyên jiyana xelkî çavdêrî dike. Di vê cîhanê de, azadiya ramanê tawan e, dîrok tê guhertin, û ziman bi xwe wek amûrekê tê bikar anîn ji bo kontrolkirina ramanên xelkî. Ev du roman me ji metirsiyên hêza sîyasî ya bê sînor û girîngiya parastina azadî û rastgoyî di civakê de hişyar dikin. Nivîskar û Podkaster: Emîr Ebdullapûr
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب 27- گیل گامێش | 05 Feb 2026 | 00:39:04 | |
گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی داستانی گلگامێش کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ئەو پاشای مێژوویی شار-دەوڵەتی سۆمەری ئورووک بوو، کە دوای مردنی بووەتە ئەفسانە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی حەماسەی گیلگامێش و کارتێکەری ئەو بەرهەمە وەکوو کۆنترین دەقی مێژوو تا ئێستا دەکەین.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد
سەرچاوەکان فارسی درسگفتارهای ادبیات جهان، گرنت ال وات منشی زاده، داوود. (۱۳۹۲) گیلگمش، چاپ اول. کوردی ئەفسانەی گیل گەمێش وەرگێڕانی ئەحمەد قازی چاپی مادیار پێکهاتەی دەسەڵات لە حەماسەی گیلگامێشدا نووسەر هێمن حەیدەری چاپی یەکەم ٢٠٢٤ چاپەمەنی مانگ هەرشەمی، شاسوار. (٢٠١٧) داستانی گیلگامێش. چاپی یەکەم. تاران: دەزگای ڕۆشنبیریی جەماڵ عیرفان ____________________________________ Gilgamêş yekêk e l qaremanan efsane yên kohn yên Mêzopotamyayê û karakterê serekî dastana Gilgamêş e ku d dewsa hezarsala duyan a pêş zayînê b zimanê Akadî hatîye nivîsîn. Ew paşayekî mêjûyî şaristanîyan Sumerî Urûk bû, ku paş mirna xwe bûye efsane. D vê beşa radyo pertûk de bas l hemasêya Gilgamêş û karîgerîya wî berhemî wek deqê kohntrîn ê mêjûyê heta êsta. Nivîser û padkastkar: Emîr Ebdullapûr Kaver: Frîya Mustefanijad SerçaveFarsî
Kurdî
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||
| ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت | 20 May 2026 | 00:40:12 | |
هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دەروونییەکانە. هاملێت تراژێدیایەکی خۆشەویستییە، تراژێدیایەکی خێزانیە و لە هەمان کاتدا تراژێدیای وڵاتێکە. قەیرانی فەیلەسووفێک و تراژیدیای مێتافیزیکە. هاملێت لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکاری قووڵ و هەژێنەرە لە سەر مرۆڤایەتی. دیالۆگە بەناوبانگەکەی هاملێت (ببیت یا نەبیت ئا ئەمە مەسەلەکەیە) گفتوگۆیەکی قووڵی فیکرییە کە لەگەڵ خۆی دەیکات و بە پێی زۆرینەی بۆچوونەکانیش، ببیت یانی ئەوەی کە تۆڵەی باوکی بکاتەوە و پاشا بکوژێت، یان نەبیت کە کۆڵ بدات و واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنێ. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information. | |||