Explorez tous les épisodes du podcast Kurdish Cinema Talks
| Titre | Date | Durée | |
|---|---|---|---|
| موژگان کاووسی - دەرهێنەر و چالاکوان - لەکی | 02 juin 2025 | 00:37:10 | |
میوانی بەشی شەشەمی کوردیش سینەما تاکس چالاکوانی زمانی کوردیی، نووسەر و دەرهێنەر موژگان کاووسییە. ئازاد عەزیزیان دەپرسێ و موژگان کاووسی وڵام دەداتەوە. کاووسی تیشک دەخاتە سەر ڕۆلی سینەما لە پاراستنی زمانی کوردیی و لە ڕێگای باسکردن لە دواهەمین فیلمی خۆی ، هیوا، گرینگیی میدیۆمی سینەما بۆ گواستنەوەی کولتووریی لە کوردستاندا دەخاتە بەر باس. گوێگرە ئازیزەکانمان ئەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە فیلمی هیوا تەماشا بکەن: | |||
| ئازاد جەننەتی - دەرهێنەر و ئەنیماتۆر - ئەردەڵانی | 15 avr. 2025 | 00:39:28 | |
میوانی بەشی پێنجەمی کوردیش سینەما تاکس دەرهێنەر و ئەنیماتۆر ئازاد جەننەتییە. ئازاد عەزیزیان دەپرسێ و ئازاد جەننەتی وڵام دەداتەوە. جەننەتی باس لە گرینگیی فۆلکلۆری کوردیی و بەتایبەتی تەون دەکات لە بەرهەمەکانیدا و تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی فستیڤاڵەکان لە پشتگیریی کردن لە فیلمسازەکان. گوێگرە ئازیزەکانمان ئەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە ئەنیمەیشێنی The Pattern و ئەنیمەیشێنەکانیتری ئازاد جەننەتی تەماشا بکەن: https://www.youtube.com/@azadrich1980 | |||
| Dilşad Canan - Derhênerê Dîmenê - Kurmancî | 15 mars 2025 | 00:28:54 | |
Mêvanê xelaka çarem ya podcasta Kurdish Sînema Talksê derhênerê dîmenê Dilşat Canan e. Semîha dipirse Dilşat dibersivîne. Ew behsa tecrûbeyên xwe yên li ser sînema û endûstriya filman dike û herwiha ferq û cûdahiyên xebata bi derhênerên kurd û yên bi derhênerên biyanî re. | |||
| مەهدی ئەحمەدپووریان - ئاوازدانەر - سۆرانی | 15 févr. 2025 | 00:32:10 | |
میوانی بەشی سێهەمی کوردیش سینەما تاکس ئاوازدانەر و ژەنیاری موزیکی ڕۆژهەڵاتیی مەهدی ئەحمەدپووریانە. ئازاد دەپرسێ و مەهدی وڵام دەداتەوە. مەهدی باس لە تایبەتمەندییەکانی مووزیکی دراماتیک و پێوەندیی دەرهێنەر و ئاوازدانەر دەکات. | |||
| شیلان سەعدی - دەرھێنەر - سۆرانی | 30 janv. 2025 | 00:27:28 | |
میوانی بەشی دووھەمی کوردیش سینەما تاکس دەرھێنەری ڕۆژھەڵاتیی شیلان سەعدییە. ئازاد دەپرسێ و شیلان وڵام دەداتەوە. شیلان باس لە پێوەندیی دەرھێنەر و بەشداربووان لە بەڵگەفیلمدا دەکات و وەکوو نموونە لەسەر دواھەمین فیلمی خۆی "شەو و تەم لە کوردستان" دەدوێ. | |||
| Mano Xelîl - Derhêner - Kurmancî | 12 janv. 2025 | 00:40:50 | |
Mêvanê xelaka yekem ya podcasta Kurdish Sînema Talksê derhêner Mano Xelîl e. Semîha û Bilal dipirsin Mano dibersivêne. Ji diho heta îroj tekilîya derhêner û sînemayê mijara civatê ye. Hinekî jî li ser fîlmê wî yê têr xelat “Cîran” dipeyîvin. | |||